34
زووم…
دەستەی پەخشی ئیسرائیل و میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران چووە بواری جێبەجێکردنەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوا لە هەردوولا دەکات ئاگربەستەکە پێشێل نەکەن.
ئاگربەستەکە لەسەر پێشنیازی دۆناڵد ترەمپە، پێشتر لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ رایگەیاند، لەماوەی شەش کاتژمێردا ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، قۆناغی یەکەمی 12 کاتژمێر دەخایەنێت و دواتر جەنگ بەفەرمیی کۆتاییدێت.
ترەمپ دەڵێت، دەکرا ئەم جەنگە بۆ چەند ساڵێک بەردەوامبێت و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتەواویی لەناوببات، بەڵام ئێران و ئیسرائیل ئازایەتییان هەبوو لە کۆتاییهێنان بە جەنگەکە، تکاش لە هەردوو بەرەی جەنگ دەکات ئاگربەستەکە پێشێل نەکەن.