54
زووم..
سەرچاوەیەک لە پۆلیسى گەرمیان بە زوومى گوت، ئێوارەى ئەمڕۆ، لە گوندی سەید بەیخانی سنووری گەرمیان، بەهۆی شەڕى دوو بنەماڵەوە، کەسێک دوو کەسى دیکەی کوشت، کە بران، دواتر بکوژەکە خۆیشی کوشتووە.
سەرچاوەکەى پۆلیس گوتیشى، شەڕەکە بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە بووە، لە گوندی سەید بەیخان لە سنووری ناحیەی شێخ تەویلى ئیدارەی گەرمیان.
سەرچاوەکەى زووم گوتیشى، سێ کەس بووەتە شەڕیان، یەکێک لەو کەسانە تەقەی کردووە، دوو برا بە ناوەکانی سەرهەنگ جەزا و محەمەد جەزا دەکوژێت، دواتر بکوژەکە خۆیشی کوشتووە.
زوومى گەرمیان گواستیەوە، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.