زووم..
سەرچاوەیەک لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە زوومی راگەیاند، جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادگای فیدراڵی، داوای خانەنشینکردنی لە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کردووە.
ئەو داوایەی جاسم محەمەد عەبود لەکاتێکدایە رۆژی نۆزدەی ئەم مانگەش لە هەر نۆ ئەندامە سەرەکییەکەی دادگاکە، شەش ئەندامیان لەگەڵ سێ ئەندامی یەدەگ داوای دەستلەکارکێشانەوەیان کرد، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ چاوەڕوانیی هەرێمی کوردستان بۆ دەرکردنی بڕیارێکی وەلائی دادگاکە بۆ ناردنی مووچەی مانگی پێنج.
مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان هیوایان بە کۆبوونەوەى سەرۆکایەتییەکانی کۆمار و پەرلەمان و حکومەت و دادوەری بوو، ئەوانیش دواى کۆبوونەوە گوتیان حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى جێبەجێ نەکردووە، بۆیە ناتوانین مووچە بنێرین. سەرچاوەیەکى باڵاش بە زوومى راگەیاند، لە کۆبوونەوەى داهاتووى ئەنجومەنى وەزیراندا باسی مووچە و وەڵامدانەوەى چوار سەرۆکایەتییەکە دەکەین.