42
یانەی سیروانى نوێ یەک هەنگاوی ماوە بۆ گهیشتن به خولى پله دووى یانهكانى عێراق، دەیەوێت لە شاری بەغدادیشەوە بە بردنەوە بگەڕێتەوە شاری سلێمانی.
بە ئەنجامدانی دوو یاریی قۆناغی پێشکۆتایی خولی پلە سێی یانەکانی عێراق دەستپێدەکات، یانەی سیروانی نوێش دەیەوێت بە خەونەکەی بگات کە گەیشتنیەتی بە خولی پلە دووی عێراق.
ئەمڕۆ کاتژمێر (05:00) لە یاریی چوونی قۆناغی پێشکۆتایی خولی پلە سێی یانەکانی عێراق، لە شاری بەغداد سیروانی نوێ دەبێتە میوانی یانەی رەد.
بڕیارە رۆژى 28ـى ئهم مانگه له یاریی گەڕانەوەدا لە شاری سلێمانی و لە یاریگاى زانكۆ، سیروانى نوێ میوانداریی رەد دهكات و براوهى ئهنجامى ههردوو یارییهكهش دهگاته یاریی کۆتایی خولی پلە سێی عێراق، هەروەها بە فەرمی دەگاتە خولى پله دووى یانهكانى عێراق بۆ وهرزى داهاتوو.