زوومی کلتووری
بەشی سێیەم لە سیانەی فیلمەکانی DUNE درووستدەکرێ و ناکوا- ۆڵف موموا، کوڕی ئەکتەری ناسراو جەیسۆن موموا کە بەتازەیی هاتووەتە نێو دنیای سینەما و لە زنجیرەی ‘سیلۆ’ـدا نواندنی کرد، بڕیارە هاوشانی موموای باوکی لە بەشی سێیەمی فیلمەکەدا بەشداربێت و نواندن بکات.
هەرچەندە تائێستا بەشێوەیەکی فەرمی هیچ شتێک لەبارەی بەشداری، هەریەکە لە ئەکتەران، ثیمۆتی شالامی و زێندەیا، رانەگەیەندراوە، بەڵام رەنگە بگەڕێنەوە بۆ بەشدارییکردن لەم بەشە نوێیەی فیلمەکە.
باس لەوەشدەکرێت ئەکتەری ناسراو ‘رۆبێرت پتینسون’ لە رۆڵی کارەکتەرێکی شەڕەنگێز لەم بەشە نوێیەی فیلمەکەدا دەربکەوێت.
کۆمەڵە فیلمەکانی DUNE وەرگرتنێکی ئازادەنەیە لە کتێبەکانی ‘فرانک هێربێرت’ـەوە و بەشی یەکەمی لە ٢٠٢١دا بڵاوکرایەوە و بەشی دووەمیشی ساڵی رابردوو لەسەر پەردەی سینەماکان پیشاندرا و دەرهێنەری ناسراو، دێنی ڤیڵنیڤۆ’ درهێنانی بۆکردوون و تائێستا بە هەردوو بەشەکەیەوە داهاتی یەک ملیار و ١٢٠ ملیۆن دۆلاری هەبووە.