زوومی کلتووری
تۆم کروز، ئەکتەر و ئەستێرەی فیلمە پڕ سەرکێشییەکان، بۆ یەکەمجار ٣٥ ساڵ پێش ئێستا کاندیدی خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە ئۆسکاردا کرا، ئێستا دوای ئەو هەموو ساڵە، ئەکادیمیای ئۆسکار دەیەوێت خەڵاتی شانازی بەم ئەستێرەیە ببەخشێت.
ئەکادیمیای زانست و هونەرە بینراوەکان، ناسراو بە ئۆسکار لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای دەکات، بەنیازە لە رێوڕەسمی ساڵانەی خەڵاتی سەرۆکەکانی ئۆسکاردا، خەڵاتی شانازی بە چوار هونەرمەندی فیلمساز ببەخشێت کە کاریگەرییان لەسەر دنیای فیلمسازی هەبووە، یەکێکیش لەو کەسانە تۆم کروزە.
تۆم کروزی ٦٢ ساڵە، تائێستا سێ جار وەک ئەکتەر و جارێکیش وەک بەرهەمهێنەر، بۆ خەڵاتی ئۆسکار کاندید کراوە، بەڵام تا ئێستا چانس یاوەری نەبووە، ئەم خەڵاتە گرنگەی مێژووی سینەما بباتەوە.
بڕیارە رێوڕەسمی ساڵانەی خەڵاتی سەرۆکەکانی ئۆسکار، لە ١٦ـی تشرینی دووەم لە شاری لۆس حەنڵس بەڕێوە بچێت.