55
زووم..
ئێران کەسێکی دیکەی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا، بەوەش لەدوای دەستپێکردنی هێرشەکان سێ کەس بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدراون.
ئاژانسی هەواڵی میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ محەمەدئەمین مەهدەوی شایستە دوای بڕیاری کۆتایی دادگا، بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ میدیای ئێران ئینتەرنەشناڵ و سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدرا.
دوێنێش ئێران کەسێکی دیکەی بەناوی مەجید مۆسەیبی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا، هەروەها لە 15ـی ئەم مانگەش، کەسێکی دیکە بەناوی ئیسماعیل فیکری بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدرا.
پێشتر دەسەڵاتی دادوەری ئێران هۆشداریی دابوو، هەر کەسێک بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیربکرێت، سزاکەی بە زووترین کات و بە توندترین شێوە جێبەجێدەکرێت.