53
زووم..
دەستەی چاودێرییکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی لە عێراق رایگەیاند، تائێستا هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمیی لە سنورەکانی عێراق هەستی پێنەکراوە.
دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، سەرەڕای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئامێرەکانی چاودێری و ئاگادارکردنەوە کە لە سنوورەکان دانراون، هیچ ئاماژەیەکیان بۆ تیشکدانەوەی ئەتۆمی نەداوە.
دەستەکە دەشڵێت، هەماهەنگی بەردەوامیان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەیە و چاودێری دۆخەکە دەکەن بۆ هەر گۆڕانکارییەک کە رووبدات.
پێشتریش رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاندبوو، لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا هیچ مەترسییەکی تیشکدانەوەی ئەتۆمیی لە ئێران رووینەداوە.