زووم
مەسرور بارزانى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان نامەیەک بۆ چارەسەرى کێشەى مووچە ئاراستەى لایەنە سیاسییەکانى عێراق دەکات.
نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغداد بڵاویکردەوە، فارس عیسا ئەمڕۆ نامەیەکی مەسرور بارزانی گەیاندە سەرۆککۆماری عێراق و نامەکە پەیوەستە بە چارەسەری کێشەی مووچە.
نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغداد ئاشکراشیکرد، ئەمشەو لەکۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکەى عێراق نامەکەی مەسرور بارزانی تاوتوێ دەکرێت، بەبێ ئەوەى وردەکارى زیاتر لەو بارەوە بخاتەڕوو.
بە گوێرەى راگەیەنراوەکەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەر لە کۆبوونەوەکە، دوایین پێشهاتەکانى شەڕى نێوان ئێران و ئیسرائیل و چۆنیەتی دوورخستنەوەى عێراق و وڵاتانى ناوچەکە لەو شەڕە وێرانکارییە و کاردانەوەکانى ئێستا و داهاتووى لە سەر عێراق، تاووتوێکرا.
هەروەها هەردوولا، رەوشى سیاسی عێراق و ئەو ئاستەنگانەى دەبنە رێگر لە بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى، کە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت، تاووتوێکرد.