59
زووم..
لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق لە نوسراوێکدا داواکارییەکی سەرۆکی دادگای فیدراڵی بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکانی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لەسەر بڕیارەکانی دادگاکە رەتکردەوە و بە پێشێلکردنی دەستوور ناوی برد.
لەتیف رەشید لە نوسراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، کۆبوونەوەی لایەنەکانی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دژیەکی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی، دەرگا بۆ دەستوەردان لە کاروباری دەسەڵاتی دادوەری دەکاتەوە و پێچەوانەی مادەی 87ـی دەستوورە کە جەختی لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری کردووەتەوە.
سەرۆککۆماری عێراق داوایکردووە، لە جیاتی کۆبوونەوەی لایەنەکانی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دانیشتنێک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دژیەکی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی و دادگای تێهەڵچوونەوە بکات.