زووم…
وەزیری بازرگانیی بەریتانیا دەڵێت، پێشوەختە واشنتن ئاگاداریی پێداون کە ئەو هێرشە بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجامدەدرێت، بەڵام بەریتانیا بەشداریی تێدانەکردووە.
جۆناسان رینۆڵدز قسەی بۆ سکای نیوزی بەریتانی کرد و گوتی، بەریتانیا بنکەیەکی سەربازیی هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکادا هەیە و لە دوورگەی دیاگۆ گارسیا دایە لە زەریای هیندی. بەڵام ئەمریکا داوای لە لەندەن نەکردووە رێگەی پێبدات ئەو بنکەیە بەکاربهێنێت.
وەزیرە بەریتانییەکە دەڵێت، لە ئێستادا کییەر ستامەر گفتوگۆ لەگەڵ دۆستە هاوپەیمانەکانی خۆیدا دەکات، هەموولا سوورن لەسەرئەوەی رەوشی ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر نەبرێت.
سەرچاوە حکومییەکانی ناو بەریتانیا دەڵێن، لە ماوەی چەند رۆژی رابوردوودا هەریەکە لە سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەوڵی زۆریانداوە بۆئەوەی نائارامیی زیاتر فڕێنەدرێتە ناو ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.