بەهۆى کەوتنەخوارەوەى چەند هاندەرێک لە یاریگادا، ئاهەنگى بردنەوەى نازناوى خولى جەزائیر لە یانەى مەولودییە تێکچوو.
شەممە 21/6/2025 لە دوایین هەفتەى خولى جەزائیر یانەى مەولودییە میواندارى یانەى نەجم مەقرەى کرد و یارییەکەش بە یەکسانى و بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.
بەم ئەنجامە، مەولودییە نازناوى خولەکەى بەدەستهێنا و پارێزگارى لە نازناوەکە کرد، بەڵام خۆشیەکەى لێتێکچوو، دواى ئەوەى کارەساتێکى گەورە لە یاریگادا روویدا لە کاتى ئاهەنگێڕانەکاندا.
لە بەشێکى پلیکانەکانى یاریگاکە چەند هاندەرێک کەوتنەخوارەوە، مەولودییە رایگەیاندووە، یەکێک لە هاندەرەکان گیانى لەدەستداوە و چەندینى دیکە برینداربوون.
مەولودییە بە ناوى یانەکە و سەرجەم یاریزانان و ئەندامانى یانەکەوە پرسە و سەرەخۆشى لە سەرجەم ئەندامانى بنەماڵەى هاندەرە کۆچکردووەکە دەکات، کە ناوى “یونس ئەمغوزی”یە.
ڤیدیۆى ساتى کەوتنەخوارەوەى هاندەرەکان