38
بڕیارە بە چوار یاریی کێبڕکێکانی خولی تۆپی پێی خوار 14 ساڵی یانەکانی عێراق دەستپێبکات و یانەی پێشمەرگەش لە یاریگای خۆی میوانداری زەورا دەکات.
بڕیارە رۆژی دووشەممە (23-6-2025)، کاتژمێر (05:00) لە یاریگای فەرماندەیی یانەی پێشمەرگە میوانداری زەورا دەکات.
پێشمەرگە تاکە نوێنەری کوردستانە لە خولەکەدا دەیەوێت بە بردنەوەی لە میوانەکەی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێشکۆتایی خولەکە.
خشتەی یارییەکان
پێشمەرگە × زەورا 05:00
مەسافی × رومادی 05:00
کازمیە × غاز شمال 05:00
قووە جەوییە × بەحری 05:00