53
زووم…
سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی زانایەکی ئەتۆمی دیکەی بەناوی ئیسار تەباتەبایی لە هێرشەکانی کۆتایی هەفتەی رابردوو لە ماڵەکەی خۆیدا لەگەڵ هاوسەرەکەی راگەیاند.
تەباتەبایی کە لە ساڵی 2004 لە بەشی ئەندازیاری میکانیکدا بڕوانامەی ماستەر و ساڵی 2007ـش لە بواری ئەندازیاری ئەتۆمیدا بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە، ساڵانێکی زۆر لە پیشەسازی ئەتۆمی ئێراندا کاریکردووە.
میدیاکانی ئێران تائێستا کوژرانی 10 زانای ئەتۆمییان لەلایەن ئیسرائیلەوە پشتڕاستکردووەتەوە، بەڵام میدیا ئیسرائیلییەکان کوشتنی 17 زانای ئەتۆمییان راگەیاندووە.