33
یەکێتی تۆپی پێی عێراق ریزبەندی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بڵاوکردووەتەوە کە خاوەنی زۆرترین نازناوی خولەکەن و زەورا لە پێشەنگدا دەبینرێت.
یانەی زەورا لە پێشەنگی یانەکاندا دەبینرێت کە خاوەنی ١٤ نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێراقە، شورتەش بە هەشت نازناو لە پلەی دووەمدایە.
پلەی سیێەم بۆ یانەی قووە جەوییە بە حەوت نازناو، تەڵەبە بە پێنج نازناو و هەولێریش بە چوار نازناو پلەکانی چوارەم و پێنجەمیان گرتووە.
تائێستا یانەی شورتە خاوەنی زۆرترین نازناوی لەسەریەکە بە چوار نازناو.
ریزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە
زەورا 14 نازناو
شورتە 8 نازناو
قووە جەوییە 7 نازناو
تەڵەبە 5 نازناو
هەولێر 4 نازناو