60
زووم..
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل ناوچەکە روبەڕووی کارەساتێکی دەکەنەوە کۆنترۆڵکردنی ئەستەمدەبێت.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دەستپیکی لوتکەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی کە لە ئەستەنبوڵ، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ وەستانی ئەو شەپۆلی توندوتیژییەی سەریهەڵداوە، بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت و دەستەبەجێ هەنگاوی خێرا بنێت.
هەروەها گوتی، بێدەنگیی نێودەوڵەتی دەرگا بەڕووی شەڕێکی فراوانتردا دەکاتەوە و پەرەسەندنی جەنگەکە و فراوانبوونی لە ناوچەکە رەنگە دواتر کۆنترۆڵکردنی ئەستەم بێت.
فیدان ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی دەیەوێت بە جەنگی ئێران، ناوچەکە پەلکێشی کارەساتێکی گشتگیر بکات.