55
زووم..
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا دەڵێت، بەرگریی ئێران بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل مافێکی رەوای ئێرانە و گەشبینین بەوەی سەرکەوتن بۆ ئێران دەبێت، دەڵێت رێگە بە دووبارەکردنەوەی رێککەوتنی سایکس بیکۆ نادەن.
ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی رێکخراوی هاریکاریی وڵاتانی ئیسلامی لە ئیستەنبوڵ رایگەیاند، ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر سوریا و لوبنان بۆ زیادکردنی پشێویی ناوچەکە، پاساوەکانی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی، پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەردۆغان رایگەیاند، جیهان بێدەنگ نابێت لە ئاست هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئامانجەکانی ئیسرائیل بەدینایەت، نەتانیاهۆ نایەوێت رێککەوتنی ئەتۆمی لەنێوان ئێران و وڵاتانی دیکەدا بکرێت، سەلماندوویەتی گەورەترین بەربەستە لەبەردەم ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە.