زووم..
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رەتیدەکاتەوە، پێشێلی سەروەریی عێراق بکرێت و بواری ئاسمانیی وڵاتەکە بۆ هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەکاربهێنرێت.
ئەمڕۆ سودانی پێشوازی لە عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانیان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێکرد.
هەروەها سودانی جەختیکردەوە، لەوەی عێراق رەتیدەکاتەوە سەروەرییەکانی پێشێلبکرێت و بواری ئاسمانیی بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل دژی ئێران بەکاربهێنرێت، گوتیشی، ئەو هێرشانە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و ئاشتیی نێودەوڵەتی.
سودانی راشیگەیاند، پێویستە وڵاتانی زلهێز و وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایش رۆڵی خۆیان بگێڕن لە راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و غەزە، دووپاتیشیکردەوە پێویستە هاوکارییەکان بگەیەنرێتە دەستی هاووڵاتیانی مەدەنی.