بەڕازیل ئارەزووى میوانداریکردنى مۆندیالى یانەکانى 2029 دەکات و سەرۆکی فیفاش پاڵپشتى بیرۆکەکە دەکات.
یەکێتى تۆپى پێى بەڕازیل بەفەرمى یەکێتى تۆپى پێى جیهانى ئاگادارکردووەتەوە ئارەزوو دەکات میواندارى یارییەکانى جامى جیهانى 2029 بکات.
راگەیاندنەکە لە زارى سەمیر زود سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى بەڕازیلەوە بوو، لە ماوەى لوتکەى جێبەجێکارى تۆپى پێى فیفا، کە هەینى لە شارى مەیامى ئەمریکا بەڕێوەچوو.
چاوپێکەوتنەکە لە نێوان زود و جیانى ئینفانتینۆى سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى جیهان و ماتیاس گرافسترۆم ئەمیندارى گشتى یەکەتییەکەدا بووە، کە زود دووپاتیکردەوە، کارەکە بەشێوەیەکى سەرەتایى دەستیپێکردووە، پێش ئەوەى بەرەوپێشەوەبچێت بۆ راگەیاندنى نیازى وڵاتەکەیان بۆ میوانداریکردنى پاڵەوانێتییەکە.
ئینفانتینۆى سەرۆکى فیفا پێشوازى لە بیرۆکەکە کردووە و وتوویەتى ئەگەرى تەواوى هەیە، بەمەش هەلى بەڕازیل بۆ میوانداریکردنى مۆندیالى 2029 بەهێزتر بووە.
لە ئێستادا جامى جیهانى یانەکانى 2025 لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و لە قۆناغى کۆمەڵەکاندایە، زۆرترین یانەى بەڕازیلى بەشدارى پاڵەوانێتییەکەن، کە ئەوانیش بۆتاڤۆگۆ و فلامینگۆ و فلۆمینێنسى و پاڵمێراسن و سەرجەمیان ئاستى بەرزیان پێشکەشکردووە.