زووم..
لە سێ هێرشی جیادا، سوپای ئیسرائیل سێ بەرپرسی باڵای سوپای پاسدارانی ئێرانی کردە ئامانج.
یسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، یەکێک لە فەرماندەکان کە لە هێرشەکانیان کراوەتە ئامانج، سەعید ئیزادی فەرماندەی فەیلەقی فەڵەستینی هێزەکانی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە.
دەشڵێت، ئیزادی یەکێکبووە لە باڵاترین بەرپرسانی سوپای پاسداران کە لە غەزە پەیوەندیی لەگەڵ حەماس و جیهادی ئیسلامی هەبووە، چەک و پارەی ناردووە بۆ حەماس و جیهادی ئیسلامی بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر.
لەلایەکی دیکەوە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشەکانیاندا فەرماندەی لیوای درۆنەکانی هێزی ئاسمانیی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.

بێهنام شەهریاری
هاوکات هەر ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، سەرکردەیەکی دیکەی سەربازی ئێرانیان بە ناوی بێهنام شەهریاری کردووەتە ئامانج کە فەرماندەی یەکەی گواستنەوەی کەرەستەکانی جەنگ بووە لە فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران کە چەک و پارەی بۆ حەماس و حزبوڵا و حوسییەکانی یەمەن گواستووەتەوە.