50
زووم..
محەمەد رەزا زەفەرقەندی، وەزیری تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکەی، سێ نەخۆشخانە و شەش ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن زیانیان بەرکەوتووە و دوو پزیشک گیانیان لەدەستداوە.
زەفەرقەندی رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی هەشت رۆژی رابردووی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، دوو پزیشک گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان پزیشکی نەخۆشییەکانی ژنان بووە ئەوەی دیکەش پزیشکی منداڵان بووە.
دوێنێ، پیر حوسێن کولیوەند، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێرانی گوتی، لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بەشێوەی راستەوخۆ نەخۆشخانەکان کراونەتە ئامانج، هەموو ئەم کارانەی قەوارەی زایۆنی پێشێلکارین دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئەم رووداوانە بە یاداشتێک دەنێرین بۆ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور.