زووم..
رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویکردەوە دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامەکانی دادگای فیدراڵی کە بەرزترین دادگای دەستووری عێراقە لەم کاتەدا بوەتە هەڕەشە لە سەر کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 11ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
ئەو سیاسیانەی زانیارییان داوە بە رۆژنامەکە، ئاماژەیان بەوەداوە هۆکاری سەرەکی دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکان بۆ ناکۆکیان لەگەڵ جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادگای فیدراڵی و فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری دەگەڕێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رۆژنامەکەی گوتوە، هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ترسیان لە لێکەوتەکانی دروستبوونی ئەو بۆشاییە هەیە کە بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکانەوە دروستبووە و دەیانەوێت کۆنترۆڵی دۆخی ناوخۆی سیاسی بکەن و رێگری بکەن لە روودانی هەر رووداوێک، بەتایبەت لەم دۆخەدا کە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامە.
پێنج شەممەی رابردوو شەش ئەنجامی هەمیشەیی و سێ ئەنجامی یەدەگی دادگای فیدراڵی نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکشەشکرد.