33
زووم..
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دوو هەفتە دەرفەت دەداتە ئێران، دەشڵێت، سەختە داوا لە ئیسرائیل بکەم هێرشە ئاسمانییەکانی رابگرێت.
ترەمپ لە کاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی مۆریس تاون لە ویلایەتی نیو جێرسی ولاتەکەی بە رۆژنامەنووسانی گوت، ئێران چەند هەفتەیەکی مابوو ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
ئەمەش پاش ئەوەهات بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا گوتی راست نییە ، کە هیچ بەڵگەیەک نەبێت ئێران چەکی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت.
ترەمپ باسی لەوەش کرد، پشتیوانیی ئاگربەست دەکات بەو جۆرەی بارودۆخەکە رێگەی پێدەدات، بەڵام ناتوانێت لەبارەی ئێرانەوە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات.
بەگوێرەی قسەکانی ترەمپ، ئێران نایەوێت قسە لەگەڵ ئەوروپا بکات، بەڵکەو دەیەوێت لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ بکات.