40
زووم..
سەرۆکی بەشی هەواڵگری پۆلیسی پارێزگای قومی ئێران بە ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی گوتووە، لەسەرەتای شەڕی نێوان وڵاتەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل هەڵمەتیان بۆ گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەکەن دەستپێکردووە و لە هەشت رۆژدا 22 کەسیان دەستگیرکردووە.
دەشڵێ، دەستگیرکراوەکان سیخوڕیان بۆ ئیسرائیل کردووە و زانیاریان لەبارەی ئێرانەوە پێداون.
هاوکات فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای بوشەهر دەڵێت، بەشی هەواڵگری هێزەکانیان ٩ کەسیان دەستگیرکردوە کە سیخوڕیان بۆ ئیسرائیل کردوە و پشێویان ناوەتەوە و بونەتە هۆکاری تێکدانی ئاسایش.
لەسەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانەوە، پۆلیسی ئێران هەڵمەتێکی لە شارەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستپێکردووە کە سیخوڕیان بۆ ئیسرائیل کردووە.