زووم..
کەناڵی سی بی ئێس نیوز لە راپۆرتێکی تایبەتدا رایگەیاند، بەرپرسانی ئەمریکا و ئەوروپا سیناریۆکانی داهاتووی حوکمڕانی لە ئێران لە ئەگەری رووخانی حکومەت تاوتوێدەکەن.
بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، لە پشت پەردەی دانوستان و راوێژکاریی دیپلۆماسی، گفتوگۆی نهێنی لە ئارادایە کە ئەگەر حکومەتی ئێران لە ئەنجامی پەرەسەندنی قەیرانەکان بڕووخێت، کێ سەرکردایەتی وڵات دەگرێتەئەستۆ و چارەنووسی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران چی دەبێت.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەرەڕای گومان لە ئامادەیی راستەقینەی حکومەتی ئێران بۆ دانوستان دەیەوێت خۆی لە ململانێی سەربازی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران بەدووربگرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە راوێژکاریی دیپلۆماسی چڕ لە جنێڤ، مۆسکۆ و واشنتن بەڕێوەدەچێت و وڵاتانی رۆژئاوا هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکەن چ بژاردەیەک بۆ بەڕێوەبردنی دۆخەکە لەبەرچاوبگیرێت.