رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ‘ئەمنستى ئینتەرناشناڵ’ رایگەیاند، 21 خۆپیشاندەرى دەستگیرکراوى ئێران لەبەردەم مەترسی لەسێدارەداندان. دوێنێش ئەو وڵاتە دووەم خۆپیشاندەرى لەسێدارە دا.
مەجید رەزا رەهنوەرد، بە پێش چاوی خەڵكی لە شاری مەشهەد لە باكوری رۆژهەڵاتی ئێران لەسێدارە درا.
رۆژنامەى گاردیان دەڵێت، لەسێدارەدانى خۆپیشاندەران لە پێش چاوى خەڵکى، ترسی لای خەڵکى وڵاتەکە دروستکردووە.
ئەم رۆژانە پرسی لەسێدارەدان لە ئێران زیاتر کەوتووەتەوە بەر باس، بەگوێرەى ئامارەکانی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ساڵی رابردوو ئێران، لە دواى چین دووەمین وڵات بووە لە زۆری جێبەجێکردنى سزاى لەسێدارەدان، لەسەر ئاستى جیهان.
بەگوێرەى ئامارەکە تەنها لە ساڵی 2021دا زیاد لە 314 کەس لە ئێران لەسێدارەدراون، زۆرینەى سزداراوەکان لەسەر دۆسیەی تایبەت بە مادە “هۆشبەرەکان” بووە.
ساڵی 2021 لە جیهان 579 کەس لەسێدارەدراون، چین و ئێران لە پلەی یەکەم و دووەمن
لەسەر ئاستی جیهان، ساڵی 2021، ژمارەی ئەو کەسانەی لەسێدارەدراون 579 کەس بووە، لە 18 وڵاتدا، بەگوێرەى ئامارەکانى رێکخراوەکە.
وڵاتەکەن بەگوێرەى ریزبەندی چین لە پلەى یەکەمدایە، ئێران لە پلەى دووەمدایە، دواتر میسر، سعودیە، سوریا، سۆماڵ، عێراق، یەمەن، ئەمریکا، باشوری سودان، بەنگلادیش، بۆستوانا، یابان، بێلاروس، ئیمارات، کۆریای باکور، عومان و ڤێتنام.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت، لە چین بە هەزاران کەس لەسێدارەدراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی داتا ژمارەکە روون نیە و ژمارەکە نەخراوەتە نێو داتاکە.
رێژەی لەسێدارەدان لە ساڵی 2021 بەراورد بە ساڵی 2020 لەسەدا 20 زیادی کردووە، بەو پێیەی ژمارە لەسێدارەدان لە ساڵی 2020 گەیشتووەتە 483 کەس.
لەنێو 579 کەسەکەی ئەمساڵ، 24 ژن هەیە، کە 10 ژنیان لە ئێران لەسێدارەدراون.
ئەمنستى ئینتەرناشناڵ:
لەنێو 579 کەسەکەی ئەمساڵ، 24 ژن هەیە، کە 10 ژنیان لە ئێران لەسێدارەدراون.
عێراق لە پلەی حەوتەمدایە و 17 کەس لەسێدارەدراون لە ساڵی 2021
شێوازی لەسێدارەدان
- جیاکردنەوەی سەر لەلاشە؛ تەنها لە سعودیە پەیڕەو دەکرێت، بە 65 لەسێدارەدان پلەی چوارەمى لەسێدارەداندایە.
- هەڵواسین تاوەکو مردن: لە وڵاتانی ئێران، عێراق، ئیمارات، میسر، بەنگلادیش، یابان، باکوری سودان و بتسوانا کارى پەیڕەو دەکرێت.
- دەرزی بکوژ: لە چین، ڤێتنام و ئەمریکا پەیڕەو دەکرێت.
- فیشەک: لە چین، یەمەن، بێلاروس، سۆماڵ و کۆریای باکور پەیڕەو دەکرێت.
دیارترین تۆمەتەکان، کە بەهۆیانەوە خەڵک لەسێدارە دەدرێن
- مادەی هۆشبەر
- گەندەڵی
- دەستدرێژی سێکسی
- سیخوری و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی
- سوکایەتی بە رەمزە ئایینیەکان
108 دەوڵەت لە جیهاندا، سزای لەسێدارەدان لەنێو یاساکانیاندا نییە.
28 دەوڵەت سزاکە بەگوێرەى یاساکانیان هەیە، بەڵام جێبەجی ناکەن.
8 دەوڵەت سزای لەسێدارەدانیان تەنها بۆ تاوانی زۆر گەورەیە.
144 دەوڵەت سزای لەسێدارەدانیان رەتکردۆتەوە یاخود جێبەجێی ناکەن
55 دەوڵەت بەردەوامە لە سزای لەسێدارەدان.
ئەو دەوڵەتانەی بەردەوامن لە سزای لەسێدارەدان ئەمانەن:
- ئێران
- عێراق
- ئەسیوبیا
- ئەردەن
- ئەفغانستان
- ئیمارات
- ئەنتیگوا وباردبۆدا
- ئیندۆنیزیا
- ئۆگەندا
- باربادۆس
- پاکستان
- بەحرەین
- بەنگالدیش
- بۆتسوانا
- بیلاروس
- بێلێز
- تایلاند
- تایوان
- ترنیداد وتۆباگۆ
- جامایکا
- بەهاما
- دورگەی قمر
- کۆنگۆی دیموکرات
- باشوری سودان
- دۆمینیکا
- زیمبابۆی
- سانت فێنسنت وگرینادین
- سان کیتس
- سانت لوسیا
- سعودیە
- سەنگافورە
- سودان
- سوریا
- سۆماڵ
- چین
- عومان
- گامبیا
- غانا
- غینیا
- فەڵەستین
- ڤێتنام
- قەتەر
- کوبا
- کۆریای باکور
- کوەیت
- لوبنان
- لیبیا
- لیسۆتۆ
- مالیزیا
- میسر
- نەیجیریا
- هیندستان
- ئەمریکا
- یابان
- یەمەن