32
زووم..
بەرپرسێکی باڵای ئێران بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە، ئێران ئامادەیە تاوتوێی سنووردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بکات، بەڵام گفتوگۆکردن لەبارەی سفرکردنەوەی لەکاتێکدا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان بەردەوامە، ئەوەش کارێکی مەحاڵە.
ئەو بەرپرسەی ئێران دەشڵێ، تاران مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا ناکات لەکاتێکدا کە هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامە، بەڵام رۆڵی ئەوروپا لە دانوستانەکانی ئێستادا گرنگتر بووە.
هاوکات رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئاگادار لە دانوستانەکان بڵاویکردەوە، دانوستانە پلان بۆ داڕێژراوەکانی نێوان ئەوروپییەکان و ئێرانییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ واشنتۆن بەڕێوەدەچێت، بەڵام داواکاری ئەمریکا ئەوەیە ئێران بە هیچ شێوەیەک پیتاندنی یۆرانیۆمی نەبێت.