52
زووم..
دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە بەغداد و ئێران بەڕێوەچوو.
لە بەغداد، دوای نوێژی بەکۆمەڵى ملیۆنى، خۆپێشاندانی پشتگیری بۆ ئێران بەڕێوەچوو، خۆپێشاندانەکە لەلایەن رەوتی سەدر رێکخرابوو، دروشمی “کەلا کەلا ئەمریکا”یان دەگوتەوە و نزای سەرکەوتنیان بۆ ئێران دەکرد.
زوومى بەغداد گواستییەوە، موقتەدا سەدر، جیاواز لە لایەنەکانی دیکەی شیعە لە عێراق، داوا دەکات عێراق بە هیچ شێوەیەک نەچێتە نێو ئەم جەنگەوە و خۆی بە دووربگرێت.
هەروەها، لە چەند رۆژی رابردوو، چەندین گردبوونەوە و خۆپێشاندانی جەماوەری لەلایەن لایەنەکانی دیکەی شیعەوە لە عێراق بۆ پشگیری ئێران بەڕێوەچوون.