42
زووم..
سەرەڕای هەوڵەکان بۆ راگرتنی شەڕی ئێران و ئیسرائیل، کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دواخرا بۆ سبەى.
کۆبوونەوەکە لە شاری جنێڤی سویسرا بەڕێوەدەچێت، لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و ئەگەری گەیشتن بەرێککەوتن گفتوگۆ دەکەن، پێشنیازی نوێ لەو بارەیەوە دەخەنەڕوو.
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەوروپییەکان دەستیان بە جووڵەی دیپلۆماتی کردووە.
هەینی رابردوودا، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گۆڕانکاریی بەسەر بەرنامەی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتانی لوبنان، سوریا و ئیسرائیل هێنا، لەبری ئەو وڵاتە، سەردانی عەرەبستانی سعودیە، قەتەر و عومانی کرد بۆ گفتوگۆ لەبارەی ئەم قەیرانەوە.