زووم..
تا ئێستا زانیوتە کێ خامنەیی دەپارێزێت؟
پێگەی مسری ئەلیەوم بڵاویکردوەتەوە، فەیلەقی پاسەوان ئەو ئەرکە گرنگەی لە ئەستۆیە، یەکەیەکی تایبەتی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە ژمارەیان دەگاتە 12 هەزار سەرباز و لە ساڵی 1986 دامەزراوە ئەرکی سەرەکییان پارێزگاری کردنە لە عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران.
تایبەتمەندییەکانی پاسەوانەکانی خامنەیی:
بەگوێرەی راپۆرتێکی مسری ئەلیەوم، فەیلەقی پاسەوان توندترین مەشق و راهێنانیان وەرگرتووە، زۆربەیان شێوەی روخساریان لە یەک دەچێت بە شێوەیەک وا دەزانرێت برای یەکن، مەرجی یەکەمیان بەختکردنی گیانی خۆیانە بۆ خامنەیی، لە گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان یاوەری خامنەیی دەکەن، لە حاڵەتی پێویستدا نبێت ناتوانن دەست لە گیانی خامنەیی بدەن، هەریەکەیان کە یاوەری خامنەیی دەکات جانتایەکی ڕەشی تایبەتیان پێیە، کە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نزیک لە سوپای پاسداران بە قەڵغانی دژە فیشەک وەسفیان کردووە و بە شێوەیەک دروستکراون بە تەواوی جەستەی مرۆڤ داپۆشن و لە ناوخۆی ئێراندا دروست دەکرێن.
خامنەیی چی بە خێزانی ئەندامانی فەیلەقی پاسەوانی دەڵێت؟
خامنەیی بیەوێت سەردانی هەر شوێنێک بکات ئەم هێزە پێشوەختە دەچن و دۆسییە ئەمنییەکانی ئەو شوێنە وەردەگرن، تەنانەت بنەماڵەی ئەندامانی فەیلەقی پاسەوانیش کەوتوونەتە ژێر چاودێری ئەمنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە و خامنەیی لە بۆنە تایبەتەکاندا لەگەڵ ئەندامانی ئەم فەیلەقە و بنەماڵەکانیان کۆدەبێتەوە و باسی سروشتی شاراوە و یان نەبینراوی کارەکانی ئەم فەیلەقەیان بۆ دەکات.
بەردەوام گۆڕانکاری لە ئەندامانی ئەم فەیلقەدا دەکرێت بە مەبەستی دزە پێنەکردنی زانیاری، بەهۆی پارێزگارییە تۆکمەییەکەیان لە خامنەیی تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی سەبارەت بە هەوڵی تیرۆرکردن یان هێرشکردنە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی خامنەیی بڵاونەکراوەتەوە.