37
زووم..
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، راگەیەندراوێکی لە وەستئەپ لە گرووپی رۆژنامەنووسان بڵاوکردووەتەوە، داوا مۆڵەتی رووماڵیان لێدەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو میدیایانەی رووماڵی هێرشەکانی ئێران دەکەن بۆسەر شارەکانی ئیسرائیل دەبێت لە پێشدا رەزامەندی لە وەزارەتی بەرگری وەربگرێت.
راگەیەندراوەکە بۆ میدیا بیناییەکانە کە دەیانەوێت رووماڵی هێڕشی ئێران بکەن بۆسەر ئیسرائیل.
بڵاوکراوەکە کاردانەوەی زۆری رۆژنامەنووسانی لە تۆری کۆمەڵایەتی لێکەوتووەتەوە.
ماوەی حەوت شەو و رۆژە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامە, لە ئێران زیاتر لە 639 کەس کوژراون و زیاتر لە هەزار و 329 کەسیش برینداربوون.
لەبارەی زیانەکانی ئیسرائیل زیاتر لە 24 کەس کوژارون و لانیکەم 200 کەسیش برینداربوون.