63
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، سێشەممە، 13ی کانونی دووەمی 2022
شەرقولئەوسەت
- کورد گومانی لە جدیەتی گەیشتن بە چارەسەر لە دۆسیەی بودجە لەگەڵ بەغداد هەیە
- روسیا پێشبینی دەکات تورکیا پاشەکشە بکات لە ئۆپراسیۆنی باکوری سوریا
- راهێنەر و جێگرەکەی و 13 یاریزانی مەغریب لە وڵاتانی رۆژئاوا لەدایکبوون یان گەورەبوون
سەباح
- پەرلەمانی عێراق پێویستی بە دوو مانگە بۆ پەسەندکردنی بودجە.. بەشە بودجەی هەرێم و نرخی نەوت گەورەترین بەربەستن
- عێراق چاوەرێیە یەکێک لە پارێزگاکانی وەک پایتەختی گەشتوگوزاری عەرەب هەڵبژێردرێت
- دامەزراوە حکومییەکان هۆکاری 90%ی پیسبوونی ژینگەی عێراقن
عەرەب
- بەرتیلەکانی قەتەر هێرشن بۆ سەر سیستمی سیاسی ئەوروپا
- هێزە سونییەکان لە جوڵەدان بۆ دورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی، لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، چوارچێوەش سوتەمەنی هەڵمەتی فشارەکانە
- زۆرینەى پارە “دزراوەکانی” عێراق دەگوازرێنەوە بۆ تورکیا، ئەردەن و لوبنان
قودسی عەرەبی
- ناکۆکی لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان لە کەرکوک ئاگر لە ناکۆکی نێوان کورد و عەرەب بەردەدات.. یەکێتی هۆشداری لە گەڕانەوەی سیاسەتی بەعس دەدات
- پەرلەمانتارێکی عێراق: سودانی سوپایەک لە راوێژکاری دامەزراندوە
- “رژێمی” سوریا دووبارە ئەمریکا بە “دزینی” نەوت تۆمەتبار دەکات