ئەمڕۆ مان سیتى و ویداد ریازى رووبەڕووى یەکدەبنەوە و ریاڵ مەدریدیش بەرامبەر هیلال یارى دەکات.
لە بەردەوامى یارییەکانى گەڕى یەکەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى جیهانى یانەکانى 2025، کە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ چوارشەممە 18/6/2025 کاتژمێر حەوتى ئێوارە، لە کۆمەڵەى حەوتەم یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزى بەرامبەر یانەى ویداد ریازى مەغریبى یارى دەکات.
لە کۆمەڵەى هەشتەمیشدا، ئەمشەو کاتژمێر 10، هەردوو یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى و هیلالى سعودى رووبەڕووى یەکدەبنەوە.
بۆ هاندەرانى یانە مەدریدیەکە ئەمشەو جامى جیهانى یانەکان دەستپێدەکات، کە یانەکەیان خاوەنى زۆرترین نازناوى پاڵەوانێتییەکەیە لە مێژوودا و پێنج جار بووە بە پاڵەوان.
ئەگەر ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتى بە یەکەم و دووەمى کۆمەڵەکەیان سەرکەوتن بۆ قۆناغى 16 بەدەستبهێنن، ئەوا لەو قۆناغەدا رووبەڕووى یەکتر دەبنەوە.