36
لە خولى پلە سێى عێراق، سیروانى نوێ بەرامبەر رەد یارى دەکات، سناعات حەربیە و ئەکەدیش رووبەڕووى یەکدەبنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە بارەگاى یەکێتى تۆپى پێى عێراق، کۆنفرانسى هونەرى قۆناغى سێیەمى خولى پلە سێى عێراق بە ئامادەبوونى نوێنەرانى یانە سەرکەوتووەکانى سیروانى نوێ و رەد و ئەکەد و سناعات حەربییە بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکەدا تیروپشکى قۆناغى کۆتایى خولەکە بەڕێوەچوو، یانەى سیروانى نوێ بەرامبەر یانەى رەد یارى دەکات، هەردوو یانەى سەناعات حەربییە و ئەکەدیش رووبەڕووى یەکدەبنەوە.
بڕیارە یارییەکانى چوونى قۆناغەکە لە 23/6/2025 و یارییەکانى گەڕانەوە لە 28/6/2025 بەڕێوەبچن.
سیروانى نوێ تاکە یانەى کوردستانى ناو خولەکەیە، ئەمەش دواى ئەوەى یانەى سلێمانى نەیتوانى سەرکەوتن بۆ قۆناغى کۆتایى بەدەستبهێنێت.