45
زووم…
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كۆتایی ئەم هەفتەیە بۆ دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوەیان یان دووبارە دواخستی كۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بە زوومی راگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیار و پێشنیارێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکان، وابڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لیژنەی باڵای ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە کۆبێتەوە.
سەرچاوەكە دەڵێ، لەكۆبوونەوەكەیدا لیژنەی باڵای ئەزموونەكان بە گوێرەی ئەو باردۆخەی ناوچەکە و هەرێمی پێدا تێدەپەڕێت بڕیار دەدات.
هەینی رابردوو وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكیدا بڕیاریدا تەواوی تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان بۆ هەفتەیەک دوابخات.