48
زووم…
باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا پەیامێکی تەمومژاوی و هەڕەشەئامێز ئاڕاستەی ئێران دەکات و دەڵێت، کۆتایی ئەم هەفتەیە چاوەڕێی سوپرایزبن.
یەحیئیل لایتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ لیندسەی کەیت، رۆژنامەنووسی ئەمریکی باسی لەوە کرد، ئیسرائیل پلان دادەنێت بۆ هێرشێکی گەورە دژی ئێران، کە ئۆپراسیۆنی پەیجەرەکان دژی حزبوڵای لوبنانی تێپەڕدەکات.
چاودێرانی دۆخەکە بەجۆرێک شرۆڤە بۆ ئەم لێدوانە دەکەن ئامادەکاری بێت بۆ درێژکردنەوەی ئۆپراسیۆنی هەواڵگری و سەربازیی ئیسرائیل دژی ئێران بەڵام ئەمجارە بۆ نێو قوڵایی خاکی ئێران و شوێنە پێشبینینەکراوەکان.