زووم..
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی شەوی رابردووی نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاوکردەوە و دەڵێ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پابه‌ندی به رێككه‌وتنی ئەمنی عێراق و ئێران دووپاتکردووەتەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئاڵۆزيى زياتر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌ختيان له‌وه‌كرده‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ وه‌ستانى هێرشە سه‌ربازييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى ناكۆكييهكان.
هەروەها، نێچیرڤان بارزانی پابه‌نديى هه‌رێمى كوردستانی به رێككه‌وتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران دووپاتكرده‌وه.
هاوکات، میدیاکانی ئێرانیش بڵاویانکردەوە، عەباس عێراقچی لە کۆبوونەوەکەدا بە نێچیرڤان بارزانی گوتووە، پێویستە لەم دۆخەدا حکومەتی هەرێم تەواوی بەندەکانی رێكکەوتنی ئەمنی تایبەت بە حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران جێبەجێبکرێت و رێگا نەدرێت دۆخەكە بقۆزنەوە و ئاسایشی سنوورەكان تێكبدەن.