ئەمشەو دهۆک یارییە دواخراوەکەى بەرامبەر مینا دەکات، سبەینێش هەفتەى 36ى خولى ئەستێرەکان دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 17/6/2025 کاتژمێر حەوتى ئێوارە، یارییە دواخراوەکەى یانەى دهۆک بەرامبەر یانەى مینا لە هەفتەى 27ى خولى ئەستێرەکانى عێراق بەڕێوەدەچێت لە یاریگاى دهۆک.
دواخستنى ئەم یارییە بەهۆى بەشداریکردنى دهۆک بوو لە چامپیۆنز لیگى کەنداو، کە توانیشى بۆ یەکەم جار نازناوەکە بەدەستبهێنێت.
هەر لە چوارچێوەى خولى ئەستێرەکان، سبەینێ چوارشەممە کێبڕکێکانى هەفتەى 36ى خولەکە بە چەند یارییەک دەستپێدەکەن.
کاتژمێر نۆ و 30ى خولەکى شەو، یانەى نەورۆز لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى کەربەلا دەکات، هاوکات یانەى زاخۆش لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا رووبەڕووى یانەى نەجەف دەبێتەوە.
خولى ئەستێرەکانى عێراق
هەفتەى 36
چوارشەممە 18/6/2025
حدوود – نەفتى میسان 7:00
نەورۆز – کەربەلا 9:30
نەجەف – زاخۆ 9:30
پێنجشەممە 19/6/2025
قاسم – دیالە 7:00
کارەبا – نەفت 9:30
قووە جەوییە – هەولێر 9:30
هەینى 20/6/2025
نەفتى بەسرە – شورتە 8:00
کەرخ – زەورا 8:00
شەممە 21/6/2025
گەرمە – دهۆک 7:00
مینا – تەڵەبە 9:30