55
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە بەریتانییەکانی ئەمرۆ، سێشەممە، 13ی کانونی یەکەمی 2022
گاردیان
- بەگوێرەى راپۆرتێکى حکومەتى بەریتانیا قەیرانى ئێستانى کەرتى تەندروستى بەهۆى کەمتەرخەمى پارتى پارێزگارانەوەیە
- لە ساڵانى رابردوودا بەهۆى لەسێدارەدانى دووەم خۆپیشاندەر لە ئێران بە بەرچاوى خەڵکییەوە، ترسی لەسێدارەدان لەلایەن خەڵکییەوە زیادى کردووە
- ئۆکراین داواى سیستمى بەگرى موشەکیی پاتریۆت دەکات، بۆ وەستاندنى هێرشەکانى سەر تۆڕەکانى کارەبا و دەڵێت ژمارەى کۆچبەران کەم دەکاتەوە
فاینەنشیەڵ تایمز
- شارەزایانى تەندروستى چین داوا لە حکومەتى وڵاتەکەیان دەکەن، رێکارەکانى پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا خێراتر بکات
- بەهۆى گومانى پێدانى بەرتیل لەلایەن قەتەرەوە ئۆفیسى بەرپرسێکى یەکێتى ئەوروپا دەپشکێندرێت
- ئەمازۆن دامەزراندنى کارمەندى نوێ دوادەخات، بۆ کەمکردنەوەى خەرجى کۆمپانیاکە
تایمز
- لە ترەیلەرى بەشى دووەمى زنجیرەى هارى و مێگان، هارى بانگەشە دەکات، کە شازادە ویلیامى برای بەهۆى “درۆوە” پارێزراوە
- پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ حکومەتى بەریتانیا لەگەڵ کارمەندە مانگرتووەکانى تەندروستى کۆببێتەوە و پێیان بڵێت بەهۆى ئێوەوە دۆخى تەندروستى خراپتر دەبێت
- ئەو منداڵە 10 ساڵانەى لە دەریاچەیەکى بەستوى بەریتانیا گیانى لەدەستدا، ویستبووى سێ منداڵى دیکە رزگار بکات
ئای
- حکومەتى بەریتانیا بەنیازە تەکسى وەک جێگرەوەى ئامبوڵانس بەکاربهێنێت، بەهۆى مانگرتنى شۆفێرانى ئامبوڵانسەکانەوە
- کارمەندانى شەمەندەفەرى بەریتانیا بەردەوامن لە مانگرتن، سەرەڕاى بەڵێندان بۆ زیادکردنى 9% موچەکانیان
- پێشبینیدەکرێت لەمساڵدا ژمارەى مردن لە بەریتانیا زیاد بکات، بەهۆى سەرماوسۆڵە و گرانى سوتەمەنى