زووم…
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی لەبارەی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و هاوکات پێشێلکردنی سەروەریی عێراق ئەنجامدەدات، پێش کۆبونەوەکەش فراکسیۆنە کوردییەکان کۆدەبنەوە.
لەبارەى کۆبونەوەکەی ئەمڕۆشەوە، شوان محەمەد بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی بە زوومی گوت، پێش دانیشتنى پەرلەمان فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆدەبنەوە و تاوتوێی بەشداریکردن یان نەکردن لە دانیشتنى پەرلەمان دەکەن و بڕیار دەدەن سەرجەم فراکسیۆنەکان بایکۆتی دانیشتنەکە دەکەن یانیش هەر فراکسیۆنە و سەرپشکانە بڕیاری بەشداریکردن یان نەکردن بدات.
گوتیشی، ئەم فشارە دەرفەتێکی باشە بۆ فشارخستنەسەر سەرۆکایەتی پەرلەمان تا پرسی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بخاتە بەرنامەی کارەوە.
ئەو کۆبوونەوەیەش لەکاتێکدایە کە پێشتر عێراق بەفەرمی داوای لە ئەمریکا کردبوو رێگری لە ئیسرائیل بکات بواری ئاسمانی عێراق بەکارنەهێنێت بۆ هێرشکردنەسەر ئێران، بەڵام ئەمریکا داوکارییەکەی عێراقی رەتکردەوە.