زووم…
بەرپرسانی ئەمریكا بە تۆڕی هەواڵی سی بی ئێسی ئەمریكیان گوتووە، ئەمریكا بەشداری هێرشە سەربازییەكانی ئیسرائیلی دژی ئێران نەكردووە.
بەگوێرەی راپۆرتەكان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و ژووری ئۆپراسیۆنەكان كردووە لە ئامادەباشیدابن”.
تۆڕی سی بی ئێسی ئەمریكی دەڵێ، لەسەرەتای هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئێران ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی 24 كاتژمێر لەئامادەباشیدان.
هاوكات پێگەی ئاكسیۆسی ئەمریكی بڵاویكردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ژمارەیەك لە هاوپەیمانەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگاداركردووەتەوە نیازی نییە دەستوەردانی چالاکانە لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا بکات، ئەگەر تاران ئەمریکییەکان نەکاتە ئامانج.
هەرچەندە ئەمریکا رەتیدەکاتەوە بەشداری راستەوخۆی لە هێرشەکاندا هەبێت، بەڵام ئەوەی نەشاردووەتەوە بە چەک و تەقەمەنی هاوکاری ئیسرائیل دەکات، هەروەکو بەرپرسانی تەلئەبیبیش ئاشکرایان کردووە، ئەمریکا لە بەرپەرچدانەوەی مووشەکەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل بەشدارە.