زووم..
لە رووداوێکی چاوەڕوان نەکراودا، ئیسرائیل هێرشیكردەسەر دەستەی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران و دوای هێرشەكەش میدیای ئێران رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكەوە چەند کارمەندێکیان كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
لە كاتی هێرشەكەدا سەحەر ئیمامی، بێژەری تەلەڤزیۆنی ئێران راستەخۆ هەواڵەكانی پێشكەش دەكرد و لە بارەی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر وڵاتەكەی قسەی دەكرد و بە پەنجەكانی هەڕەشەی لە ئیسرائیل دەكرد، بەڵام لەوكاتەدا هێرشكرایە سەر دەستەی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران و لە شوێنی خۆی هەستا و تەپوتۆزێكی زۆر ناو ستۆدیۆكەی داپۆشی، بەڵام دوای چەند خولەكێك لە ستۆدیۆیەكی دیكەوە گەڕایەوە و سەر شاشە.
هاوكات یونس شادلو، یەكێك لە كارمەندانی سەداو سیمای ئێران لەكاتێكدا ئاگر لە باڵەخانەكەی دەزگاكەی بەرزدەبویەوە بەدەستی خوێناوییەوە لەنزیك باڵەخانەی دەستەی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بەشێوەی راستەوخۆ لەبارەی هێرشەكەوە قسەی كرد و گوتی، نازانێت چەند كەس لە هاوكارانی كوژراون و برینداربون.
دەستەی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران كە میدیای فەرمی وڵاتەكەیە، لە ٢٧ـی حوەزیرانی ساڵی ١٩٦٧ دامەرزاوە و سیاسەتی فەرمیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بڵاودەکردەوە.