43
لە شاری بەغداد تیروپشکی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی خولی خوار ١٤ ساڵی یانەکانی عێراق راکێشرا و یانەی پێشمەرگەش میوانداری سەناعە دەکات.
بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی پێشبڕکێکانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و نوێنەری یانە سەرکەوتووەکان تیروپپشکی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی خولی ١٤ساڵی عێراق راکێشرا.
رۆژی پێنجشەممە بەرواری ١٩-٦-٢٠٢٥ قۆناغی ١٦ی خولەکە دەستپێدەکات و یارییەکانیش بە شێوازی یەک دۆڕاندن بەڕێوەدەچێت، دوای بەرامبەر بوونی یارییەکان لە کاتی یاساییدا راستەخۆ لێدانەکانی یەکلاکەرەوە جێ بەجێ دەکرێت.
یانەی پێشمەرگە تاکە یانەیە لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئەو قۆناغە.
خشتەی یارییەکانی قۆناغی ١٦
پێشمەرگە × سەناعە
کازمیە × ئەمانە بەغداد
غاز شمال× ناسریە
زەورا × سەناعە کارەبا
مەسافی جنوب × رومادی
فەهد × مەسافی
موسڵ × بەحری
غەراف × قووە جەوییە