62
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ، سێشەممە. 13ی کانونی یەکەمی 2022
جمهوری ئیسلامی
- 21٪ی ئاوی بەنداوەکانی ئێران کەمی کردووە
- ئوکراین: تاوەکو سەری ساڵ ژمارەی کوژراوەکانی سەربازانی روسیا دەگاتە 100 هەزار کەس
- ژمارەی کوژراوەکانی شەڕی نێوان تالیبان و هێزەکانی پاکستان گەیشتە 60 کەس
ئیتلاعات
- یونیسێف: 11 هەزار منداڵی یەمەنی لە شەڕدا کوژراون
- لە 10 پارێزگای ئێران بارانبارین 50٪ کەمی کردووە
- کۆچی چینی نوخبە بۆ دەرەوەی وڵات بەردەوامە
ئاسیا
- تێچووی جیابوونەی هاوسەرگیری لە 500 هەزار تومەنەوە بۆ ملیۆنێک بەرزبووەتەوە
- بەشێک لە خەڵکی تاران لە وڵاتانی بیانی خانویان بەکرێداوە و لە ئێران کرێچین
- گەشتی دەرەوەی وڵات لە محەمەد دلاوەر، بێژەری ناودارى ئێران قەدەغەکرا
ئارمان ئێمرۆز
- شەهرام نازری لە نەخۆشخانە خەوێندرا
- پەرلەمانی ئێران گفتوگۆ لەبارەی رێکخراوێکی نوێی ئەمنی دەکات
- سفرەی رەنگینی روسیەکان نرخی برنجی ئێرانیان بەرزکردووەتەوە