جینارۆ گاتۆسۆ پۆستى راهێنەرایەتى ئیتاڵیاى پێبەخشرا و جێگەى لوچیانۆ سپالێتى گرتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15/6/2025 یەکێتى تۆپى پێى ئیتاڵیا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، پۆستى راهێنەرایەتى هەڵبژاردەى وڵاتەکەى بە جینارۆ گاتۆسۆ بەخشیوە.
بەمەش گاتۆسۆ جێگەى لوچیانۆ سپالێتى گرتەوە، کە ئەم لە چەند رۆژى رابردوودا لە پۆستەکەى دوورخرایەوە بەهۆى ئەنجامە خراپەکانیەوە، بەتایبەت دۆڕاندنەکەى بەرامبەر هەڵبژاردەى نەرویج بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر لە پاڵاوتنى نەتەوەکانى ئەوروپا بۆ گەیشتن بە جامى جیهانى 2026.
گاتۆسۆ پێشتر گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەى هایدوک سپلیت هەڵوەشاندنەوە بە رەزامەندى هەردوولا، وەک ئامادەکارى بۆ وەرگرتنى ئەرکى راهێنەرایەتى ئازۆرى.
گاتۆسۆ شارەزاییەکى فراوانى لە کارى راهێناندا هەیە و پێشتر راهێنەرایەتى یانەکانى ئەى سى میلان و ناپۆلى و ڤالانسیا و مارسیلیا کردووە، کە دواهەمینیان هایدویک سپلیت بوو.