55
یارییەکانی خولی پلە سێی یانەکانی عێراق بەردەوامی هەیە و لە دوو یاریی گرنگدا هەردوو یانەی سلێمانی و سیروانی نوێ لە یاریگاکانی زانکۆ و فەرماندەیی میوانداری یانەکانی ئەکەد و ئەلئەمیر دەکەن.
یەکێتی تۆپی پێی عێراق خشتە و کاتی یارییەکانی قۆناغی چوارەمی خولی پلە سێی عێراقی بڵاوکردەوە.
خشتەی یارییەکان بەمجۆرەیە:
دوشەممە 16/6/2025
سلێمانی × ئەکەد 4:45 فەرماندەیی
سیروانی نوێ × ئەلئەمیر 4:45 زانکۆ
فەلاحییە × رەد 4:45 کوت
سناعات حەربییە × دیفاع جەوی 4:45 سناعە
لەکاتی کۆتایی هاتنی کاتی یاسایی یارییەکان بە یەکسانبوون، بە لێدانی یەکلاکەرەوە یانەی براوە دیاری دەکرێت.
براوەی ئەو چوار یارییەش راستەخۆ دەگەنە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولەکە.