37
زووم..
دوای ئەوەی ئەمریکا داواکارییەکەی عێراقی بۆ رێگریکردن لە بەکارهێنانی بواری ئاسمانیی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە رەتکردەوە، سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنیی عێراق بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، داوایان لە تاران کردووە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق نەکاتە ئامانج.
سەرچاوەکە دەڵێت، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە، بەرپرسانی باڵای ئەمنیی عێراق داوایان لە تاران کردووە بەرژەوەندییەکانی واشنتن لە بەغدادە نەکەنە ئامانج.
دەشڵێت، تاران وەڵامی ئەرێنی بووە بۆ بەئامانجنەگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق.
پێشتریش وەزیری بەرگریی ئەمریکا هۆشداری دابوو، ئەگەر بەرژەوەندییەکانیان لە عێراق بکرێنە ئامانج، بەتوندی وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.