زووم..
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێک داوا لە خەڵک و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکات قۆناغێکی نوێی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەستپێبکەن.
پژاک دەڵێت، خەڵکی ئێران نابێت ناچار بکرێن لەنێوان شەڕ و قبوڵکردنی رژێمێکی دیکتاتۆریدا، یەکێکیان هەڵبژێرن، پێی وایە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەتوانێت رزگاری بۆ خەڵکی ئێران بهێنێت.
پژاک هاوکاریی لایەنە کوردییەکان و گواستنەوە لە دەسەڵاتی حزبییەوە بۆ خۆبەڕێوەبەریی گەل بە ئەرکێکی مێژوویی دەزانێت، داوا لە هەموو هێز و لایەن و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی دەکات بە پێشەنگایەتیی ژنانی ئێران قۆناغێکی نوێی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەستپێبکەن، پژاکیش ئامادەیی خۆی بۆ یارمەتیدان لە دەستپێکردنی رادەگەیەنێت.
پژاک دەڵێت، بە ئەرکی خۆمان دەزانین لە چوارچێوەی بەرگریی رەوادا بەرگری لە گەلەکەمان و گەلانی دیکەی ئێران بکەین لە هەر جۆرە سەرکوت و هەڕەشەیەکی کۆمەڵکوژی، داوا لە هەموو خەڵک دەکەین پەیوەندیمان پێوە بکەن.