بەرەبەیانى سبەینێ ئەهلى و ئینتەر مەیامى یارى دەستپێکى مۆندیالى یانەکان دەکەن، سبەى شەویش سێ یارى دیکە بەڕێوەدەچن.
بەرەبەیانى سبەینێ یەکشەممە 15/6/2025 کاتژمێر سێ بە یارى نێوان هەردوو یانەى ئەهلى میسرى و ئینتەر مەیامى ئەمریکى لە یاریگاى هارد رۆک، کێبڕکێکانى جامى جیهانى یانەکانى 2025 لە ئەمریکا دەستپێدەکەن.
پاڵەوانێتییەکە لە 15ى ئەم مانگە بە بەشدارى 32 یانە دەستپێدەکات و لە 13ى تەمووزى داهاتوو کۆتایى دێت.
هەر سبەینێ یەکشەممە چەند یارییەکى دیکەى گەڕى یەکەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى جامەکە دەکرێن، کاتژمێر حەوتى ئێوارە، یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانى، لە یاریگاى تى کیو ئێڵ ستادیۆم، بەرامبەر یانەى ئۆکلاند سیتى نیوزلەندى یارى دەکات.
لە کاتژمێر 10ى شەودا و لە یارییەکى بەهێزدا، هەردوو یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى و ئەتلەتیکۆ مەدریدى ئیسپانیاى لە یاریگاى رۆز بۆڵ رووبەڕووى یەکدەبنەوە.
دواتر و لە کاتژمێر یەکى دووشەممە و لە یاریگاى میتلایڤ، یانەى پاڵمێراسى بەڕازیلى و یانەى پۆرتۆى پۆرتوگالى بەرامبەر بەیەک یارى دەکەن.