42
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ سیشەممە، 13ی کانونی یەکەمی 2022
تورکیە
ئەردۆغان هوشداری دەداتە ئەو کەسانەی نرخی شتومەک بێ هۆکار بەرز دەکەنەوە
نەتەوەیەکگرتووەکان: لە ساڵی 2021دا لە تەواوی جیهان، لە کاتژمێرێکدا پێنج ژن کوژراون
زریانێک شارەکانی دەوروبەری ئیجەی گرتەوە، کە 50 ساڵە زریانی هاوشێوە نەبینراوە
سوزجو
- ئۆپۆزسیۆن بۆ دەسەڵات: دوو ساڵە دەزانن ئەندامانی تەریقەتێک کچی شەش ساڵ بەشوو دەدەن، بۆچی قسەناکەن
- پەرلەمانتارێکی پارتی کرێکارانی تورکیا: بەشوودانی کچێکی شەش ساڵ بە واتای دەستدرێژی دێت و قبوڵناکرێت
- لە ئەستەنبوڵ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر زەماوەندی کچێکی 15 ساڵ و کوڕێکی 19 ساڵ
ئانالیز
- تورکیا ئەمساڵ بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دۆلار پێڵاوی هەناردە کردووە
- تورکیا سیستمێکی دژە موشەکی خۆماڵی بەناوی باربارۆس تاقیدەکاتەوە
- 14ی مانگ پەرلەمانی تورکیا بڕیار لەسەر کەمترین موچە بۆ ساڵی 2023 دەدات
ئاکشام
- ئەردۆغان: یەپەگە پێویستە 30 کیلۆمەتر لە سنوری تورکیا دوور بکەوێتەوە
- لە تورکیا ئەو هاوڵاتیانەی پارەی کارەبا قەرزارن دەتوانن بە پێنج قیست بیدەنەوە
- ئاشکرا بوو جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا بە بڕێک پارەوە، کە هەوڵی هەڵهاتنیداوە دەستگیرکراوە